دوو سه‌د لاشه، له‌نێویاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی پێده‌چێت له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه سه‌ربڕاون، له نزیكی شاری ره‌قه‌ی سوریا دۆزراونه‌ته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (3 تهمموز) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی تیمێكی فریاگوزارهكان، یاسر خه‌میس و روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه لاشه‌ی پێنج پیاوی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندیی له‌نێودابوو كه جلی پرته‌قاڵییان له‌به‌ردایه، له‌و جۆرانه‌ی كه دهكرایهبهر دیله‌كانی داعش.
خه‌میس وتی: "كهلهپچهكرابوون و ته‌قه له سه‌ریان كرابوو."
ناوبراو وتی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو ساڵ پێش ئێستا كوژراون و وتیشی تیمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ نه‌یانتوانی ناسنامه‌یان ئاشكرابكه‌ن."
خه‌میس و روانگه‌كه رایانگه‌یاند كه له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا لاشه‌ی سێ ژن هه‌بوو كه پێده‌چێت به‌ردباران كرابن.
به‌رپرسه ناوخۆییهكه وتی: "كهلهسهریان به سه‌ختی تێكچوون و شوێنه‌واری به‌ردبارانكردنیان پێوه‌دیاره."
سه‌رۆكی تیمی ههڵدانهوهكه وتی تیمه‌كه‌ی سه‌ره‌تا گۆڕه بهكۆمهڵهكهیان له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا له قه‌راغی باشوری ره‌قه دۆزییه‌وه.
ناوبراو وتی پێده‌چێت كۆی گشتی 800 كه‌س خرابنه نێو گۆڕه‌كه‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی چاره‌نووسیان نادیاره، له‌نێویشاندا ئه‌و بیانیانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیندانی‌كران.
له شوباتدا، تیمێكی هه‌ڵدانه‌وه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان هه‌ڵدایه‌وه كه به مه‌زه‌نده‌كراوی 3,500 كه‌سی له‌خۆده‌گرت له ناوچه‌ی كشتوكاڵیی فوخێیخه له ره‌قه -- كه گه‌وه‌ره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ تا ئێستا.
شوێنی چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه دیاریكراوه، كه یه‌كێكیان له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ره‌ی شاره‌كه‌یه و به "پانۆراما" ناسراوه و زیاتر له 900 لاشه‌ی له‌نێودابوو.