ئەمریکا پێنجشەممە (27 حوزەیران) رایگەیاند کاتی ئەوەیە وازبهێنرێت لە هەوڵێكی 17 مانگی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستوری بۆ سوریا و دەستبکرێت بە ههنگاوی تری دبلۆماسی تا وڵاتەکە زیاتر لە ئاشتی نزیکبکرێتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هەوڵەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەك کە ئەرکی نوسینەوەی دەستوری دوای شەڕی هەیە شکستی هێناوە بەهۆی ناکۆکییەوە لەگەڵ رژێمی سوریا دەربارەی پێکهاتەی ئەو قەوارەیە.
بەگوێرەی ئەم پلانە، نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریدهكهن لە دانوستانەکاندا.
باڵیۆزی ئەمریکا بە وەکالەت، جۆناسان کۆهین، بە ئەنجومەنی ئاسایشی وت کە پێشڕەوی رووەو پێکهێنانی قەوارەیەکی نوێ "لهبهردهستدا نیه" و پێناچێت هەرگیز ئەو لیژنەیە پێکبێت.
کۆهین بە ئەنجومەنەکەی وت: "کاتی ئەوە هاتووە بۆ ئەنجومەنەکە هانی نێرده [گییر] پیدەرسن بدات رێگەی نوێ تاقیبکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری سیاسی."
پیدەرسن بە ئەنجومەنەکەی وت بەهیوابووە وردەکارییەکانی لیژنەکە بەمزوانە تەواوبکات، کە سەرەتا لە کۆنفرانسێکدا بڕیاری لەسەر درا لە روسیا لە کانونی دووەمی 2018.
ئەمریکا رایگەیاند كه باشترە پیدەرسن تەرکیز بخاتە سەر ئامادەکردنی هەڵبژاردنی نیشتمانی کە تێیدا ئاوارە سورییەکان رێگەیان پێبدرێت دەنگبدەن، ئازادیی دەستبەسەرکراوان مسۆگهر بکرێت و ئاگربەستی نیشتمانی رابگەیەنرێت.
جێگری باڵیۆزی روسیا، ڤلادیمێر سافرۆنکۆڤ، وتی مۆسکۆ چاوەڕوانی "پێشڕەوییهك" دهكات لە ماوەیەکی کەمدا دوای دەستپێکی لیژنەکە لەدوای گفتوگۆکانی ئەمدواییەی نێوان بەرپرسانی روسیا و سوریادا.
فەرەنسا بە پیدەرسنی راگەیاند كه پێویستە بە ئەنجومەنەکە رابگەیەنێت هەموو هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەکە شکستیان هێناوە.