رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هه‌ینی (28 حوزه‌یران) رایگه‌یاند كه رژێمی سوریا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر هاوكارییه داراییه‌كاندا، هۆشداریشیدایه رێكخراوه‌كانی بواری هاوكاری مرۆیی كه كارێكی مه‌ترسیداریان كردووه له تێوه‌گلانیان له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
سه‌رۆكی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ، كێنێس رۆس به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "حكومه‌تی سوریا ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ئه‌و بڕه هاوكارییه مرۆییانه‌دا كه هاتووه‌نه‌ته وڵاته‌كه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش بێشه‌رمانه‌ترین كرده‌وه‌یه كه تا ئێستا بینیوومانه."
ناوبراو وتی: "هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێن به به‌رپرسانی حكومه‌ت، نه‌ك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستییه‌كی زۆریان به یارمه‌تی هه‌یه، كه به‌زۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان."
وتیشی: "زۆربه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌چنه گیرفانی به‌رپرسانی حكومه‌ت و دۆستانیانه‌وه و به‌شێكیشی وه‌ك یارمه‌تی دارایی ده‌درێت به‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی به‌رپرسیارن له قه‌یرانه مرۆییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، ئازارده‌ده‌ن و ده‌كوژن."
له لاپه‌ڕه 94ی راپۆته‌كه‌ی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووه كه "ده‌ستكاریكردنی سیسته‌مه‌كه" ئه‌وه ده‌رده‌خات چۆن زۆرجار رێكخراوه مرۆییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی بارودۆخی رژێمه‌كه كارده‌كه‌ن له ترسی رێگریكردن یان داخستنیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه ئه‌و به‌رنامه مرۆییانه‌ی به‌شێكیان ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ له‌نێودایه، تاڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بلۆكدهكرێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، پێده‌چێت رێكخراوه مرۆیی و بونیادنهرهوهكان هاوبه‌شی به‌رپرسه باڵاكانی رژێم و هاوپه‌یمانه‌كانی بن و كارێكی مه‌ترسیدارانه ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ك كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان و یارمه‌تیدانی دارایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بكه‌ن كه پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لاما فاكی له بهیاننایهكهمدا وتی: " شێوازی كارنامه‌ی حكومه‌تی سوریا له بواری هاوكارییه مرۆییه‌كاندا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێلده‌كات، ئه‌وانه‌شی هاوكاری ده‌به‌خشن ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی له كارێكی نایاسایی وه‌ك پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا تێوه‌نه‌گلێن."
له‌كاتێكدا كێشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له ئارادایه، رۆس جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستیی رێگریكردن له‌و حاڵه‌ته پێشئه‌وه‌ی یارمه‌تییه داراییه‌كانی بونیادنانه‌وه پێشكهشبكرێن.
ناوبراو وتی: "پاره‌یه‌كی زۆر دابینكراوه، هه‌روه‌ها هه‌لێكی زۆریش بۆ گه‌نده‌ڵی و په‌خشانكردنی یارمه‌تییه داراییه‌كانیش له ئارادایه."
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای له ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌خشه‌ره‌كان نه‌كرد بۆئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ سوریا بوه‌ستێنن، به‌ڵام رێنمایی دا بۆ چۆنێتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌كرێت له پێشێلكارییه‌كاندا تێوه‌بگلێن.
ناوبراو پێشنیاریشیكرد كه هه‌موو "یه‌كبگرن" و میكانیزمێكی هاوبه‌ش دروستبكه‌ن بۆ دانانی ستاندارده‌كان و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان.