ئه‌ندامانی تۆڕێكی تیرۆریستیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دانیاننا به‌وه‌دا كه فه‌رمانیان وه‌رگرتووه بۆ سوتاندنی ده‌غڵودان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی باكوری عێراق، ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق پێنجشه‌ممه (27 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه، دادوه‌ر عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "دادگای كه‌رخ، كه تایبه‌تمه‌نده به دۆسییه‌كانی دژه تیرۆریزم، لێپرسینه‌وه له سێ تیرۆریست ده‌كات كه به‌شێكبوون له به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركوك (پارێزگای كه‌ركوك)ی داعش."
ناوبراو وتی: "تۆمه‌تباران دانیانناوه به‌وه‌دا كه به‌شدارییانكردووه له چه‌ندین هێرشی تیرۆریستی‌دا له پارێزگای كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه فه‌رمانیان وه‌رگرتووه له به‌ناو ئه‌میری كه‌ركوك بۆ سوتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه."
به‌یره‌قدار وتی له دانپێدانانه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیانناوه به‌وه‌دا كه دوای وه‌رگرتنی فه‌رمان، كه‌ره‌سته پێویسته‌كانیان ئاماده‌كردووه، كه پێكهاتبوون له بخورد (داری عود) كه شقارته‌ی پێوه به‌سترابوو، بۆئه‌وه‌ی فڕێیبده‌نه نێو زه‌وییه كشتوكاڵییه وشكه‌كانه‌وه.
به‌یره‌قدار وتیشی تۆمه‌تباران داواكراوبوون بۆ تاوانی تر، دادگاش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزم دانپێدانانه‌كانیانی تۆماركردووه.