سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح چوارشه‌ممه (28 حوزه‌یران) وتی نابێت وڵاته‌كه‌ی بخزێنرێته‌وه نێو ناكۆكۆییه‌كی تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌كاتێكدا ناكۆكییه‌كانی ئێرانی دراوسێ زیاترده‌بن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ناوبراو له چازام هاوس، په‌یمانگای بیریاریی شاهنشایی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن، وتی: "چوار ده‌یه‌مان له ئاله‌نگاری و ناجێگیری به‌ڕێكردووه. نامانه‌وێت تێوه‌بگلێنرێین له جه‌نگێكی دیكه. ناتوانین رێبده‌ین وڵاته‌كه‌مان رابكێشرێته نێو ناكۆكییه‌وه."
له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، ساڵح پێداگرییكرد كه وڵاته‌كه‌ی نابێت به "پێگه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕكه‌ران".
ناوبراو وتی: "ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئارام ببه‌نه‌وه... ئیتر به‌سه."
سه‌ركۆماری عێراق وتیشی: "ئێمه نامانه‌وێت ببینه قوربانیی ناكۆكییه‌ك له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێمه هێشتا دواهه‌مین [شه‌ڕمان] ته‌واونه‌كردووه،" به ئاماژه‌كردن به شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
ناوبراو وتی: "به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان وا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت،" له‌كاتێكدا وتیشی: "ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی زۆر گرنگه بۆ عێراق."
ساڵح، كه له تشرینی یه‌كه‌مدا بوو به سه‌ركۆمار، وتی كاری له‌پێشینه‌ی به‌غدا "سه‌قامگیرییه".
ناوبراو وتی: "ئێمه پێویسته عێراق له ناوچه‌یه‌كی ناكۆكییه هه‌رێمی و به‌وه‌كاله‌ته‌كانه‌وه بگۆڕین بۆ ناوچه‌یه‌كی بازرگانی، گه‌شه‌ی ژێرخان و كار و داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ گه‌نجان."
له‌م میانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، چوارشه‌ممه وتی هیواده‌خوازێت ئه‌مریكا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیكات، به‌كارهێنانی هێزه‌كانی زۆر تووندده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی هه‌واڵی فۆكس بزنس، تره‌مپ پرسیاری لێكرا ئایا ئه‌مریكا ده‌چێته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران.
تره‌مپ وتی: "هیوادارم وا نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه له پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزداین ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك رووبدات. ئێمه له پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزداین. ده‌شتوانم پێت بڵێم كه زۆر درێژیش ناخایه‌نێت. وه من باس له هێزی زه‌مینی ناكه‌م."