دوو كارمه‌ندی فریاگوزاری له‌نێو هه‌شت مه‌ده‌نیدا بوون كه چوارشه‌ممه (26 حوزه‌یران) كوژران له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا و رژێمی سوریادا بۆ سه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلیب، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه دوو كارمه‌ندی شارستانی، كه به كڵاوسپییه‌كان ناسراون، كوژران دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی ئاسمانیی روسیا ئۆتۆمبیله فریاگوزارییهكهیانی له خان شه‌یخون كرده ئامانج.
گروپی فریاگوزارییه‌كه رایگه‌یاند كه "دوو هێرشی له‌سه‌ریه‌ك"ی فڕۆكه‌كانی روسیا كارمه‌نده فریاگوزارییه‌كانی "كرده ئامانج" له‌كاتێكدا مه‌ده‌نیانی برینداریان له شارۆچكه‌كه ده‌گواسته‌وه.
گروپه‌كه رایگه‌یاند كه پێنج خۆبه‌شی تریش برینداربوون.
ئه‌م هێرشه‌ی دوایی دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم هات بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی فریاگوزاری له شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان و بووه هۆی كوشتنی سێ كارمه‌ندی شارستانی.
گروپه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا رایگه‌یاند: "جیهان به‌رده‌وامه له شكستهێنان له پاراستنی ئێمه و كارمه‌نده مرۆییه‌كانی تر."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ش مه‌ده‌نیی تریش كوژران له زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی رژێمدا چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر هه‌ندێك به‌شی هه‌رێمی ئیدلیب.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، مهدهنییهكی تریش مرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی برینه‌كانی بگرێت كه چه‌ند رۆژێك پێشتر له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمدا بۆ سه‌ر خان شه‌یخون برینداربووبوو.