پۆلیسی ئیسپانیا سێشه‌ممه (18 حوزه‌یران) 10 هاوڵاتیی به‌ڕه‌گه‌ز سورییان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تبارن به یارمه‌تیدانی دارایی "گروپی تیرۆریستی قاعیده" له سوریا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆسیه‌كه رایانگه‌یاند.
به هاوكاریی پۆلیسی ئه‌وروپا (یۆرۆپۆڵ)، زیاتر له 350 ئه‌فسه‌ر به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كرد له مه‌درید، باشوری تۆلێدۆ و خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ڤالێنسیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌فسه‌ره‌كان 14 ماڵ و بینایان پشكنی.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی ده‌ستگیركراوه‌كان هاوڵاتی ئیسپانی به‌ڕه‌گه‌ز سوریین.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌براوه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو پێكهاته‌ی كارێكی بازرگانی یاساییان به‌كارهێناوه بۆ شاردنه‌وه‌ی چالاكاییه نایاساییه‌كانیان كه به‌هۆیه‌وه خۆیان له باج دزیوه‌ته‌وه و بڕێكی زۆری پاره‌یان به‌شێوه‌ی نایاسایی شۆردۆته‌وه."
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند: "ده‌ستگیركراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو پاره‌كه‌یان له هه‌ر چالاكییه‌كی یاسایی به‌دوورگرتووه و له‌جیاتی بڕی راسته‌قینه‌ی پاره‌ی چالاكییه‌كه، بڕێكی كه‌متریان له‌سه‌ر پسوڵه‌كه نوسیوه."
به‌شێكی گه‌وره‌ی پاره نه‌ختینه كۆكراوهكه نێردراوه بۆ پارێزگای ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له سوریا "بۆ پشتگیریكردنی دارایی تیرۆریسته چه‌كداره‌كانی ئه‌وێ".
ناسیاوانی تۆمهتبهرهكان گومانلێكراون به ئه‌ندامبوونیان له قاعیده‌دا.
پاره‌كه به چه‌ندین شێواز نێردراوه، له نێویاندا له‌ڕێی خه‌ڵكه‌وه به‌ده‌ستی یان له‌ڕێی سیستمی "حه‌واڵه"وه، كه شێوازێكی نافه‌رمیی گواستنه‌وه‌ی پاره‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌دواداچوونی زۆر سه‌ختتره له ئاڵوگۆڕكردنی پاره له‌ڕێی بانكه‌وه.
یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان پێشتر له سوریا له 2008 ده‌ستگیركرابوو، سزادرابوو له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له هێرشێكدا و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به گروپی تیرۆریستیی فه‌تاح ئیسلامه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه هات كه پیاوێكی سوری ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆ تووندڕه‌وه ئه‌وروپییه‌كانی سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وروپا.