ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك بنكه ئه‌منییه كوردییه‌كان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دووشه‌ممه (17 حوزه‌یران) حه‌وت مه‌ده‌نیی برینداركرد، له‌نێویاندا منداڵێك، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له نزیك بنكه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شاری قامیشلۆ له‌ئه‌ستۆنه‌گرتووه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی خۆكوژه‌كه "هه‌وڵیداوه بگاته بنكه‌ی هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان به‌ڵام خاڵه‌كانی پشكنینی ئه‌و ده‌وروبه‌ره و به‌ربه‌سته‌كان رێگرییان لێكردووه."
ناوبراو وتی: "كاتێك هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان گومان له ئۆتۆمبیله‌كه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی راده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی دووه‌میان ته‌قه‌مه‌نییه‌كه دهتهقێنهتهوه."
ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریای ژێرده‌ستی كورده‌كان له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا بوونه‌ته ئامانجی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جیاواز، زۆربه‌شیان له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانیان له‌ئه‌ستۆ گیراوه.
داعش سوێندیخواردووه تۆڵه‌ی هێرشه شه‌ش مانگییه‌كه‌ی هێزه‌كه كوردییه‌كان بكاته‌وه كه له ئازاردا كۆتاییهات به وه‌ده‌رنانی گروپه‌كه له دواهه‌مین ناوچه‌ی له سوریا.