وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پێنجشه‌ممه (13 حوزه‌یران) وتی هێشتا ئاگربه‌ست له پارێزگای ئیدلیبی باكوری خۆرئاوای سوریا مسۆگه‌رنه‌كراوه، سه‌رباری راگه‌یاندنی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، ژان-ئیڤس لۆ دریان، چاوش‌ئۆغڵو وتی: "ئێمه به جددی له‌گه‌ڵ روسیا كارده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه. ناتوانرێت بوترێت كه ئاگربه‌ستێكی ته‌واوه‌تی مسۆگه‌ركراوه."
مۆسكۆ رایگه‌یاند كه ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكراوه له ناوچه‌ی ئارامی ئیدلیب له نیوه‌شه‌وی 12 حوزه‌یران، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له زیادبوونی هێرشی موشه‌كی و ئاسمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم و روسیاوه.
چاوش‌ئۆغڵو وتی "هه‌وڵی جددی و راستگۆیانه" هه‌بوون له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بۆ راوه‌ستاندنی تووندوتیژی، به‌ڵام وتی راوه‌ستاندنێكی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ستنه‌هاتووه.
ناوبراو ئه‌و راپۆرته‌شی پشتڕاستكرده‌وه كه تێیدا هاتووه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا پێگه‌یه‌كی چاودێریی توركیایان له ئیدلیب تۆپبارانكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوونی سێ سه‌رباز.
چاوش‌ئۆغڵو وتی: "ئه‌گه‌ر رژێم به‌رده‌وامبێت له‌و هێرشانه، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته بكرێت." داوای له روسیا و ئێرانیش كرد، كه پشتیوانی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن، بۆ "ئه‌نجامدانی به‌رپرسیارێتییه‌كانیان".
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، حكومه‌تانی سوریا و روسیا له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه بۆردومانی سه‌ر ناوچه‌كه‌یان زیادكردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی 360 مه‌ده‌نی.
چاوش‌ئۆغڵو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازییه‌وه‌یه، وه‌ك له‌وه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌دا بگه‌ڕێت.
ناوبراو وتی: "ئێمه هێرشه‌كانی رژێم ده‌بینین كه به‌ردوام له زیادبووندان، به‌تایبه‌تی كه له‌مدواییانه‌دا نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌مه كاره‌ساتێكی ته‌واوه."
لۆ دریان وتی كاری له‌پێشینه له ئیدلیب ده‌بێت بریتیبێت له "گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاشتی بۆ رێگرتن له كاره‌ساتێكی نوێی مرۆیی."
ناوبراو وتی: "ئێمه داوا له رژێمی سوریا و پشتیوانانی ده‌كه‌ین هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان له ئیدلیب رابگرن."