كۆنفرانسێكی چوار ڕۆژه ده‌رباره‌ی بونیادنانه‌وه‌ی عێراق سێشه‌ممه (11 حوزه‌یران) ده‌ستیپێكرد له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به به‌شداری 11 وڵات، وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند.
كۆنفرانس و پێشانگای عێراق بۆ كه‌ره‌سه‌كانی بیناسازی و ژێرخان و كاره‌با و ئاو له‌ژێر چاودێریی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، بونیادنانه‌وه، شاره‌وانییه‌كان، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازیدا ده‌ستیپێكرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 120 كۆمپانیا له 11 وڵاتی جیاوازه‌وه، له‌وانه سعودیه، میسر، ئیمارات، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هیندستان، چین و توركیا، به‌شدارن له پێشانگاكه‌دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بریتییه له خستنه‌ڕووی هه‌ل و پڕۆژه‌كانی عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لانه‌ی به‌رده‌ستن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان."
"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له كانونی یه‌كه‌می 2017 له عێراق وه‌ده‌رنرا، به‌ڵام وێرانكارییه‌كی زۆری له‌دوای خۆی به‌جێهێشت.