سوپای عێراق چه‌ندین پشتگیری ئاسمانی و لۆجیستی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یشتووه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا له‌سه‌ر سنووری سوریا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بادییه و جه‌زیره پێنجشه‌ممه (6 حوزه‌یران) رایانگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، لیوا قاسم مه‌حمودی به دیارونای وت: "سوپا شه‌ش تیرۆریستی له وادی فورات و وادی علوم، له بیابانی قائیم، كوشت و سێ حه‌شارگه‌ی وێران‌كرد و ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا له ژێرزه‌مینه نهێنییه‌كاندا."
وتی ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چوار ئۆتۆمبێلی ده‌بڵئه‌كسل، تانكه‌رێكی پڕ له به‌نزین، بڕێك پاره، چه‌ندین كۆمپیوته‌ر و سیستمێكی ئینتهرێنێتی سهتهلایتیدا (سوره‌یا).
مه‌حمودی وتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی "ڕووماڵكردنێكی نایابی ئاسمانی" ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ سوپای عێراق به‌شێوه‌ی وێنه‌ی گیراو له ئاسمانه‌وه، ده‌سته‌به‌ركردووه.
وتیشی: "پشتگیریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیی هه‌وڵه‌كانمان ده‌دات و مه‌تریسی هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه كه‌مده‌كاته‌وه."