حه‌وت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران و حه‌شارگه‌كه‌یان وێرانكرا له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا له پارێزگای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (5 ته‌موز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی وتی به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌رباره‌ی حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌ویی چه‌ك له بیابانی وادی جه‌یل له دولاب، خۆرئاوای حیت، فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌نجامدا له كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا، كه بووه‌هۆی كوشتنی حه‌وت چه‌كدار و له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌كه‌یان.
ناوبراو به دیارونای وت ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناو حه‌شارگه له‌ناوبران.
فه‌لاحی وتیشی: "چه‌كداران له ناوچه‌كه چالاكبوون و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه، له‌نێویاندا تاڵانیی سه‌ر شاڕێگهكان و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر گه‌شتیاران." ناوبراو ئۆپهرسیۆنهكهشی له‌قه‌ڵه‌مدا به "گرنگ له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش."