https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/05/31/newsbrief-02

×
×

چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكی هه‌ژاند

لانیكه‌م سێ مه‌ده‌نی كوژران و 16 كه‌سی تر برینداربوون له‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌دا كه‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكیان كرده‌ ئامانج له‌ دره‌نگانێكی پێنجشه‌ممه‌دا (30 ئایار)، به‌گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق.

ناوه‌نده‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌ش بۆمبی ده‌ستكرد له‌ شه‌قامی قودس، سه‌ر شاڕێگه‌ی موحافه‌زه‌ و به‌غدا-كه‌ركوك، ته‌قینه‌وه‌. راشیگه‌یاند كه‌ كارمه‌ندانی ئه‌منی توانییان دووان له‌ بۆمبه‌ ده‌ستكرده‌كان پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌.

هیچ گروپێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت، به‌ڵام شانه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هێشتا له‌ ناوچه‌كه‌ چالاكن، ته‌نانه‌ت دوای شكستی گروپه‌كه‌ له‌ عێراق له‌ كانونی یه‌كه‌می رابردوودا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین