ئه‌مریكا و روسیا له گفتوگۆدان ده‌رباره‌ی "دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی به‌ره‌وپێشچوون" كه سوریا له په‌راوێزخستنێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربهێنێت ئه‌گه‌ر رازیبێت به زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاو، له‌نێویاندا راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ئیدلیب، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا چوارشه‌ممه (29 ئایار) رایگه‌یاند.
جیم جێفری دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌جومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌وانانی وت كه مۆسكۆ و واشنتۆن به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كی "هه‌نگاو به هه‌نگاو"دا ده‌گه‌ڕێن بۆ كۆتاییپێهێنانی شه‌ڕه هه‌شت ساڵه‌ییه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به "بڕیاری قورس هه‌یه"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
جێفری وتی له میانه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌م مانگه‌دا له روسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ ئه‌و پلانه‌ی باسكرد كه "رێگه‌ده‌دات به حكومه‌تێكی سوریا تا پاپه‌ندبێت به (بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ژماره) 2254 بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی."
بڕیاری 2254 داوای گفتوگۆی ئاشتی و نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوورێكی نوێ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا وتی كه "تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكمان به ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ئیدلیب و دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووریمان نه‌بینیوه كه دڵنیایی ئه‌وه‌مان پێبدات له‌ڕاستیدا رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د تێده‌گات له‌وه‌ی ده‌بێت چی بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكییانه كۆتاییان پێبێت".