نزیكه‌ی 450 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی په‌یوه‌ندیدار به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه زیندانكراون یان له كه‌مپێكی ئاواره‌كاندا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا گلدراونه‌ته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ژان-ئیڤ لۆ دریان به لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وت: "له ناوچه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، پێمانوایه نزیكه‌ی 400 بۆ 450 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی هه‌ن، هه‌ندێكیان له كه‌مپدان و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له زینداندان، له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن."
ناوبراو وتی ته‌نها منداڵه‌كان ده‌توانرێن بگه‌ڕێندرێنه‌وه، له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر بێ دایك‌وباوك بن یان دایكه‌كه ویستی له‌سه‌ر بێت.
فه‌ره‌نسا پێشتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و هاوڵاتییه ته‌مه‌ن گه‌ورانه‌ی له عێراق و سوریا ده‌ستگیركراون ده‌بێت رووبه‌ڕووی دادگای ناوخۆیی بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌شیان ڕه‌تده‌كاته‌وه سه‌رباری ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌وانه رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان ببنه‌وه.
لۆ دریان وتی: "ئێمه هێشتا له‌سه‌ر بڕوای خۆمانین و ناشیگۆڕین: شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌بێت له‌و شوێنه دادگاییبكرێن كه تاوانه‌كانیان لێ ئه‌نجامداوه."
وتیشی زیاتر له 100 شه‌ڕكه‌ری فه‌ره‌نسی هێشتا له ئیدلیب ئاماده‌ییان هه‌یه.