هێزه‌كانی عێراق پێنجشه‌ممه (23 ئایار) چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیركرد به یارمه‌تی دانیشتوانه‌كه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و چوار پیاوه، كه له گه‌ڕه‌كی تسعین له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیركران، وه‌ك شه‌ڕكه‌ر له "سه‌ربازانی دیوان"دا خزمه‌تیانكردووه له‌كاتێدا داعش ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر شاری موسڵدا.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاژانسی دژه‌تیرۆریزمه‌وه ده‌ستگیركران له موسڵ، به‌گوێره‌ی فه‌رمانی دادگا.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌م چالاكییه دوای چاودێریكردنێكی به‌رده‌وام هات، به یارمه‌تیی دانیشتوانه‌كه.