هێزه‌كانی عێراق شانه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پلانیان دانابوو بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێك له شاری فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری چوارشه‌ممه (22 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی فیرقه‌ی 10ی سوپای عێراق توانییان هێرشبكه‌ن و شانه‌یه‌كی تیرۆریستی له نوعه‌یمییه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه."
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند: "ئه‌و چوار كه‌سه سه‌ره‌كییه كه پلانیان هه‌بوو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن، ده‌ستگیركران." راشیگه‌یاند كه رێوشوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزم ئه‌نجامدرا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه پێشوه‌خته پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو، به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا.