هه‌واڵه‌كانی عێراق

ژنێكی رفێنراوی ئێزیدی له‌ ده‌ست داعش رزگاركرا

ژنێكی ئێزیدی كه‌ له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ له‌ عێراق رفێنرابوو، له‌ سوریا له‌ ده‌ست گروپه‌كه‌ رزگاركرا، قایمقایمی شه‌نگال، مه‌حما خه‌لیل سێشه‌ممه‌ (21 ئایار) وتی.

خه‌لیل به‌ دیارونای وت: "هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدیه‌ رفێنراوه‌كان [له‌ دهۆك] و حكومه‌تی عێراق بوونه‌ هۆی رزگاركردنی ژنێكی ئێزیدیی 25 ساڵان كه‌ داعش له‌گه‌ڵ كچه‌كانی له‌ 2015 رفاندبوونی."

ناوبراو وتی: "ناڤین ره‌شو له‌ شارۆچكه‌یه‌كی سوریا ده‌ژیا و دوای ئه‌وه‌ی داعش شكستیپێهێنرا و چه‌كداره‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا هه‌ڵهاتن، رزگاركرا. [ئێزیدیه‌ رزگاركراوه‌كه‌] پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی و ده‌روونی هه‌یه‌ وه‌ك زۆربه‌ی قوربانیه‌كانی ژێرده‌ستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500