هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق یه‌كشه‌ممه (19 ئایار) 11 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له هێرشێكی كتوپڕدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراق، به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دورگه‌ی سه‌لاحه‌دین، نزیك سنووری كه‌ركوك، ئه‌نجامدا، "وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیركردنی دۆخی پارێزگاكه".
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان 13 حه‌شارگه‌ی داعشیان ئاشكراكرد، كه 16 هێله‌گی بۆمبڕێژكراویان له‌نێودابوو.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، دوو ئۆتۆمبیلی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی، سێ تونێل، دوو شوێنی دروستكردنی بۆمب، نۆ تانكه‌ری ئاو و دوو تانكه‌ری سوته‌مه‌نی له‌ناوبران.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند: "هێزه هاوبه‌شه‌كان چه‌ندین ته‌نه‌كه كه له بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌كارهاتبوون، وایه‌ری ته‌قاندنه‌وه، چه‌ندان تابلۆی ئۆتۆمبیل و ئامێری ئه‌لیكترۆنییان دۆزییه‌وه كه زانیاریی داعشیان له‌نێودا بوو." هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به "كاریگه‌ر و سه‌ركوتوو" ناوزه‌ندكرد.