به‌رپرسانی به‌لجیكا مه‌هدی نێموچییان گواسته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، كه تووندڕه‌وێكی فه‌ره‌نسی بوو، چوار كه‌سی له مۆزه‌خانه‌یه‌كدا كوشت له 2014، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌و له رفاندنی چوار رۆژنامه‌واندا له سوریا له 2013، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (17 ئایار) رایگه‌یاند.
نێموچی، 34، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا له ئازاردا له‌سه‌ر كرده‌وه تووندوتیژییه‌كه‌ی له برۆكسل، كاتێك ته‌قه‌ی له دوو گه‌شتیار و خۆبه‌خشێك و كارمه‌ندێكی گه‌نج كرد.
هێرشی مۆزه‌خانه‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێموچی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی سوریا هات، كه له‌وێ تۆمه‌تباركرا به به‌ندكردنی چوار رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی كه وه‌ك دیل له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانه‌وه له باكوری شاری حه‌له‌ب ده‌ستگیركرابوون له 2013.
له میانه‌ی دادگاییه‌كه‌ی برۆكسلدا، دوو له رۆژنامه‌نووسه‌كان وتیان هیچ گومانێكیان نییه كه نێموچی یه‌كێك بوو له ده‌ستگیركه‌ره‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی رایگه‌یاند كه نێموچی چوارشه‌ممه هێنرایه فه‌ره‌نسا و له به‌ندینخانه‌ی مۆ-شۆكۆنای خۆرهه‌ڵاتی پاریس به‌ندكراوه.
نێموچی و ناسر بێندرێر، هاوبه‌شی ناوبراو له هێرشی مۆزه‌خانه‌كه‌دا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سزاكانیان له فه‌ره‌نسا ته‌واوبكه‌ن.
رۆژنامه‌وانه‌كان له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له حه‌له‌ب بۆ ماوه‌ی 13 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران تا نیسانی 2014، كاتێك به ده‌ست و چاو به‌ستراوی له ناوچه‌یه‌كی بێخاوه‌ندا له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و توركیا دۆزرانه‌وه.