روسیا و ئه‌مریكا سێشه‌ممه (14 ئایار) هیوای په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییه‌كی باشیان خواست، له‌گه‌ڵ كاركردن پێكه‌وه له سوریا له‌كاتێكدا سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین پێشوازیكرد له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر گفتوگۆیانكرد له ناوچه‌ی سۆچی له ده‌ریای ره‌ش.
پۆمپیۆ -- كه زۆرجاران ره‌خنه‌ی تووند له پوتین ده‌گرێت -- وتی هه‌ردوو وڵات چه‌ند بوارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه تێیدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌شبینی خۆشی ده‌ربڕی له تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی چه‌قبه‌ستووی سوریا.
پۆمپیۆ له فڕۆكه‌خانه پێشئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت به په‌یامنێرانی وت: "گفتوگۆیه‌كی زۆر باشمان كرد ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی سوریا و ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرێت پێكه‌وه ئه‌نجامیان بده‌ین كه تێیدا ویستی هاوبه‌شمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌وپێش ببه‌ین."
ناوبراو وتی: "پرۆسه‌ی سیاسی په‌یوه‌سته به پڕۆژه‌بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه هه‌ڵپه‌سێردراوه و پێموایه هه‌ردوولامان ئێستا ده‌توانین به ئاڕاسته‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه كاربكه‌ین."
هیواشیخواست كه "لانیكه‌م یه‌كه‌مین هه‌نگاوی پرۆسه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن كه بریتییه له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه".
پڕۆژه‌بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له 2015 به تێكڕای ده‌نگ تێپه‌ڕێنرا، داوای پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ده‌كات به سه‌رپه‌رشتی سوریا و پشتیوانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
پۆمپیۆ وتی روسیا و ئه‌مریكا گفتوگۆشیان ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كرد له سوریا كه ده‌كرێت پێكه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، كه نه‌یتوانی بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا قه‌یرانه‌كانی ئێران و ڤهنزوێلاشیان تاووتوێكرد.