شه‌ڕ و ناكۆكی له ساڵی رابردوودا وایكرد زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س ماڵ‌وحاڵیان بهجێبهێڵن و له شوێنیكی دیكه‌ی نێو وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا بژین، ئه‌مه‌ش تۆماری ئه‌و ئاواره ناوخۆییانه‌ی به‌رزكرده‌وه كه به‌هۆی تووندوتیژی و شه‌ڕه‌وه ئاواره‌بوون، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (10 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ناوه‌ندی چاودێریكردنی ئاواره‌بوونی ناوخۆیی و ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجیی ئاواره‌كان، ئه‌م تۆماره نوێیه كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا ئاوه‌ره‌بوون به‌هۆی تووندوتیژییه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته 43.1 ملیۆن، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه تا ئێستا تۆماركرابێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كۆی 28 ملیۆن كه‌س له 2018، به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی یان تووندوتیژییه‌وه، له ناوخۆی وڵاته‌كانی خۆیاندا ئاواره‌بوون.
له راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه كه ته‌واوی ئه‌و 10.8 ملیۆن كه‌سه نوێیانه‌ی ساڵی رابردوو له ناوخۆی وڵاته‌كانیاندا ئاواره‌بوون، له شه‌ڕ هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها ناكۆكی و ململانێكانی نێو كۆنگۆ و سوریا و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئهسویپیا، كامێرۆن و نایجیریا هۆكاری زۆربه‌ی ئاوارهبوونهكانن.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا وه‌ك ئاواره‌ی ناوخۆیی ده‌ژین زۆر زیاتره له‌و 25 ملیۆن كه‌سه‌ی كه وڵاته‌كانیان به‌جێهێشتووه و وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌ژین.
راپۆرته‌كه رایگه‌یاند كه به‌رزترین رێژه‌ی ئاواره‌بوونی ناوخۆیی له ساڵی رابردوودا له ئه‌سیوپیاوه بووه، كه تێیدا 2.9 ملیۆن كه‌س ماڵه‌كانیان به‌جێهشتووه، دوای ئه‌وه‌ش كۆماری كۆنگۆ، به 1.8 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی نوێ له 2018.
سوریا له پله‌ی سێیه‌مدا دێت به 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی نوێوه.
به‌ڵام له كۆی گشتیدا، سوریا، كه به‌هۆی هه‌شت ساڵ شه‌ڕه‌وه وێرانبووه، 6.1 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی هه‌مان ژماره ئه‌و سوریانه‌ی كه له وڵاتانی دیكه وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌ژین.