نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (7 ئایار) رایه‌گه‌یاند كه تووندوتیژی له ناوچه‌ی ئیدلیبی سوریا زیاتر له 150,000 كه‌سی ئاواره‌كردووه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، له‌كاتێكدا رژێمی سوریا و روسیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگیاند.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی ئاسمانی و تۆبپارانكردنی ناوچه‌كه، كه زۆربه‌ی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، 12 نه‌خۆشخانه و 10 قوتابخانه‌یان له‌كارخست.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه سێشه‌ممه هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانه‌كان 13 مه‌ده‌نییان كوشت له به‌رده‌وامیی هه‌شته‌مین رۆژی بۆردومانكردندا.
وته‌بێژێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ده‌یڤد سوانسن وتی: "ئێمه نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر راپۆرته به‌رده‌وامه‌كان ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر ناوه‌نده گشتییه‌كان و موڵكی مه‌ده‌نییه‌كان."
ناوبراو وتی: "ته‌نها له هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له 152,000 ژن و منداڵ و پیاو له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ئیدلیب ئاواره‌بوون."
تووندی هێرشه‌كان ترسێكی نوێی دروستكردووه كه هێرشێكی نوێی رژێم ره‌نگه رووبدات، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌زاران كه‌س له ماڵه‌كانیان بچنه‌ده‌ره‌وه و ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی خه‌ڵكی باشوری ئیدلیب كه سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا ده‌ڕۆیشتن، ئه‌بو ئه‌حمه‌د، وتی: "ئه‌مه سێیه‌مین جاره ئێمه ئاوارهدهبین به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ترسناكترینیانه."
ناوبراو وتی: "سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به ئاسماندا و تۆپبارانكردنه‌كه دڵڕهقانهبوون."