هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی كرده ئامانج له ئاڵتون كۆپری، ناوچه‌یه‌كی نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر، بووه‌هۆی كوشتنی سێ پۆلیسی فیدراڵ و بریندابوونی یه‌كێكی تریش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (7 ئایار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "تیرۆریستانی داعش شه‌وی رابردوو هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ له به‌رده، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان "به‌دوای ئه‌نجامدارانی هێرشه‌كه‌وه‌ن، كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه هه‌ڵاتن بۆ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی".