سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سێشه‌ممه (30 نیسان) وتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه لاوازكراوه به‌ڵام شكستی پێنه‌هێنراوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
عه‌بدولمه‌هدی له سه‌ردانێكیدا بۆ به‌رلین وتی له‌ڤیدیۆیه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشداكه دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وتنه ئاماده‌كراوه‌كه‌وه‌ی سه‌ركرده گۆشه‌گیره‌كه‌ی گروپه‌كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌وه‌ی پیشاندا كه پێده‌چێت له شوێنێكی "زۆر ساده و دووره‌ده‌ست" بێت.
ده‌رباره‌ی داواكراوترین پیاوی جیهان وتی: "ساڵێك و نیو پێش ئێستا داعش كۆنترۆڵی زۆر ناوچه‌ی عێراق و سوریای ده‌كرد، ئێستاش به‌غدادی له شوێنێكی دووره‌ده‌ست و نه‌ناسراودا ده‌رده‌كه‌وێت.”
ناوبراو وتی: "پێنه‌ده‌چوو له نێو شوێنكه‌وتووه‌كانی خۆیدا بێت وه‌ك یه‌كه‌مجار له موسڵ،” له ئاماژه‌یه‌كدا به ده‌ركه‌وتنه ڤیدیۆییه‌كه‌ی 2014ی به‌غدادی.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ، وتی دوای له‌ده‌ستدانی دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی له شارۆچكه‌ی باغۆز له ئازاردا، "داعش به‌ته‌واوی كۆتایی پێنه‌هاتووه به‌ڵام گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه."
عه‌بدولهه‌مدی هۆشداریدا كه داعش "هه‌وڵده‌دات متمانه له‌نێو چه‌كدارانی خۆیدا دروستبكاته‌وه و هه‌وڵده‌دات ئۆپه‌راسیۆنی زیاتر ئه‌نجامبدات".
وتیشی: "داعش لاوازكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شانه‌ی بچووك مابن، ده‌توانێت خۆی چالاكبكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه و چه‌ندین هێرشی خوێناوی ئه‌نجامبدات."
مێركڵ وتی ڤیدیۆكه هێمای ئه‌وه‌یه كه "ئێمه هێشتا ماوه‌یه‌كمان پێویسته بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داعش چۆن به‌ته‌واوی شكستی پێبهێنرێت."