هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان تونێلێکی داعش نزیك بە سنووری سوریا تێکدەشکێنن

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی حەشارگەیەکی ژێرزەمینی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تێکشکاندووە لە مەکر زیب لە خۆرئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادییە و جەزیرە سێشەممە (30 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییه‌كه‌، عەقید محەمەد عوبێدی بە دیارونای وت: "بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تونێلێك و حەشارگەیەکی 1600 مەترییان تێکشکاند کە چەك و تەقەمەنی تێدابوو لە بیابانی مەکر زیب، باشوری خۆرئاوای قائیم، لەسەر سنووری سوریا."

وتی: "شوێنەکە بە تەقەمەنی تەنرابوو، زۆر مەترسیداربوو بۆ هێزە زەمینیەکان دزەی بۆ بکەن." وتیشی بە تێکشکاندنی، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێندەی تر پاشماوەکانی داعشی لاوازکرد لە ناوچەی سەر سنووری سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500