ئه‌و منداڵانه‌ی له ژنانی ئێزیدی له‌دایكبوون له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ریان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه رێگه‌یان پێ‌نادرێت ببنه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌گه‌كه له باكوری عێراق، ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی رایگه‌یاند.
ئه‌و منداڵانه بوونه‌ته‌هۆی مشتومڕی زۆر له نێو كۆمه‌ڵه‌گه‌كه‌دا، كه ته‌نها ئه‌و منداڵانه وه‌ك ئێزیدی هه‌ژمارده‌كرێن كه هه‌ردوو دایكوباوكیان سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌كه بن، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (28 نیسان) رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی، حازم ته‌حسین سه‌ید، هه‌فته‌ی رابردوو بڕیارێكی راگه‌یاند، كه واده‌رده‌كه‌وێت بڕیارێكی جیاوازبێت، به‌وه‌ی "ته‌واوی رزگاربووان (له تاوانه‌كانی داعش) په‌سه‌ندده‌كه‌ن و ئه‌و بارودۆخه‌ش له‌به‌رچاوده‌گرن كه پێیدا رۆیشتوون و به ویستی ئه‌وان نه‌بووه".
ئه‌م بڕیاره وه‌ك بڕیارێكی "مێژوویی" له‌لایه‌ن چالاكوانه ئێزیدییه‌كانه‌وه ناوزه‌ندكرا، كه به‌و شێوه‌یه تێگه‌یشتبوون ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌وه له‌دایكبوون رێگه‌یان پێده‌درێت له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره ئێزیدییه‌كانیاندا بژین.
به‌ڵام رۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره‌كه "ئه‌و منداڵانه ناگرێته‌وه كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیدا له‌دایكبوون، به‌ڵكو ئاماژه‌ده‌كات به‌و منداڵانه‌ی هه‌ردوو دایكوباوكیان ئێزیدین".
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ده‌مێك پێش ئێستا بڕیاڕیدابوو كه هه‌ر ژنێكی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه شووبكات چیتر به ئێزیدی هه‌ژمارناكرێت و ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستدێژییان كرایه‌سه‌ر.
به‌ڵام سه‌رۆكی رۆحیی ئێزیدییه‌كان، بابه شێخ، ساڵێك دوای ئه‌وه بڕیارێكی ده‌ركرد كه پێشوازیی له‌و ژنانه كرد كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌بێئه‌وه‌ی چاره‌نوسی منداڵه‌كانیان دیاریبكات.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح یاسایه‌كی پێشنیاركرد له په‌رله‌مان بۆ دابینكردنی قه‌ره‌بوو بۆ ژنانی رزگاربوو له تاوانه‌كانی داعش و دامه‌زراندنی دادگایه‌ك بۆ روونكردنه‌وه‌ی "باری خێزانییان".