كۆمپانیایه‌كی روسی گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری سوریا بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ وه‌رده‌گرێت و بڕی 500 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كات بۆ فراوانكردنی، میدیاكانی زمانحاڵی رژێم پێنجشه‌ممه (25 نیسان) رایگه‌یاند.
وه‌زیری گواستنه‌وه، عه‌لی حه‌موود، به رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی وت په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ "به‌ڕێوه‌بردن و فراوانكردن و جێبه‌جێكردن"ی به‌نده‌ری تارتۆس واژۆده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سترۆیترانسگازی روسیدا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه روسیا بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی هه‌یه له تارتۆس و هاپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی رژێمی سوریا بووه، به دابینكردنی پشتیوانی گرنگی سه‌ربازی.
وه‌زیری گواستنه‌وه سێشه‌ممه به ته‌له‌فزیۆنی زمانحاڵی وڵاتی سوریای وت به‌نده‌ره‌كه، كه له 1960ه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌كاربووه، هێنده قووڵ نه‌بوو كه بتوانێت رێگه به كه‌شتیی گه‌وره بدات له‌نگه‌ربگرن.
ناوبراو به وه‌ته‌نی وت چاوه‌ڕوانده‌كرێت كاره‌كانی فراوانكردنه‌كه توانستی به‌نده‌ره‌كه زیادبكات. وتیشی پڕۆژه‌كه یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانیی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه خراونه‌ته سه‌ر رژێمی سوریا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه له 2011.
كۆمپانیا روسییه‌كان وه‌به‌رهێنانیان له سێكته‌ره‌كانی نه‌وت و گاز و خه‌ڵوزدا كردووه و چه‌ندین به‌ڵێنده‌رایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه بۆ دروستكردنی چه‌ندین كارگه‌ی ئارد و وێستگه‌ی ئاوی سه‌ره‌كی.
سترۆیترانسگاز، كه له 1991 دامه‌زراوه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه. له‌سه‌دا 80ی كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن بازرگانی په‌یوه‌ندیدار به كرێملینه‌وه، گێنادی تیمخێنكۆوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
خواسته‌كانی روسیا بۆ دوای شه‌ڕ، به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ده‌بات كه ئاماده‌یی سه‌ربازیی درێژبكاته‌وه و هه‌ژمونی سیاسی و ئابوریی فراوانتربكات له سوریادا.