هێزه‌كانی پۆلیسی دژ به مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌سره، به پشتیوانی یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر زیاتر له 40,000 حه‌بی هۆشبه‌ردا كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هێنرابوونه نێو خاكی عێراقه‌وه، فه‌رمانده‌یی پۆلیس چوارشه‌ممه (24 نیسان) رایگه‌یاند.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د سه‌عدی له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌سره به دیارونای وت: "به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه پێشوه‌خته‌كان و چاودێریكردن، هێزه هاوبه‌شه‌كان سێ گومانلێكراویان له بینایه‌كی نیشته‌نیدا ده‌ستگیركرد و زیاتر له 40,000 حه‌بی هۆشبه‌ر و چه‌ندین شتومه‌كی قاچاخی تریان له شوێنه‌كه‌یان دۆزییه‌وه."
ناوبراو وتی: "گومانلێكراوه‌كان، كه ددانیان ناوه به قاچاخ هێنانه‌ژووره‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا بۆ نێو خاكی عێراق، ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان." وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن و قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق.