به‌رپرسانی مه‌غریب سێشه‌ممه (23 نیسان) رایانگه‌یاند كه شه‌ش گومانلێكراوی تووندڕه‌وی سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركردووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نوسینگه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند گومانلێكراوه‌كان، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 22 و 28 ساڵدایه، "پشتیوان"ی داعش بوون و گومانلێكراون به پلاندانانی "هێرشی تیرۆریستی".
نوسینگه‌كه راشیگه‌یاند كه له شاری سالێی نزیك ره‌بات ده‌ستگیركران له هێرشێكی كتوپڕدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆریزمه‌وه ئه‌نجامدرا. له هێرشه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامێری ئه‌لیكترۆنی و چه‌قۆ و ده‌ستنوسی "تووندڕه‌وانه" دۆزرانه‌وه.
هه‌فته‌ی داهاتوو گومانلێكراوان به پشتیوانیكردنی تووندڕه‌وان ده‌چنه به‌رده‌م دادگا له سالێ به تاوانی كوشتنی دوو ژنی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی له چیا بڵنده‌كانی ئه‌تڵه‌سی مه‌غریب له كانونی دووه‌می رابردوو.
مه‌غریب پارێزراوبوو له ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له‌پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 2011 كه له گۆڕه‌پانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی جامع ئهلفنای مه‌راكیش روویدا و بووه هۆی كوشتنی 17 كه‌س، كه زۆربه‌یان گه‌شتیاری ئه‌وروپی بوون.
به‌ڵام هه‌موو ساڵێك به‌رپرسان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یان شانه‌ی داعش راده‌گه‌یه‌نن.