په‌رله‌مانی عێراق چوارشه‌ممه (17 نیسان) به‌تێكڕای ده‌نگ یاریی ئۆلاینی به‌ناوبانگ و تووندوتیژی پله‌یه‌ر ئه‌ننۆن باتڵگراوندسی قه‌ده‌غه‌كرد به‌هۆی "هاندانی تووندوتیژی"ه‌وه له‌م وڵاته‌دا كه به شه‌ڕ داغون بووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
یارییه‌كه كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ر له شوێنێكدا به‌جێده‌هێڵێت و رووبه‌رووی یه‌كیان ده‌كاته‌وه له شه‌ڕێكی خه‌یاڵیدا تا ده‌مرن.
ئه‌م شه‌ڕه له عێراق ئامادیی هه‌یه، كه به شه‌ڕ و ناكۆكیی به‌رده‌وامی ده‌یان ساڵ كاولبووه -- نوێترینیان شه‌ڕێكی سێ ساڵه بوو له دژی گروپی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانتارانی عێراق به تێكڕا ده‌نگیاندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه ڤیدیۆییه‌كان كه "هانی تووندوتیژی" ده‌ده‌ن.
به‌تایبه‌تی ناوی په‌بجی و فۆرتنایتی ركابه‌ری هێنران و چه‌ندین یاریی تر، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتاران وتیان یارییه‌كان "جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاق، شارستانی و په‌روه‌رده" له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا.
داوایان له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن له عێراق كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی یارییه‌كان، هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌كردنێكی ته‌واوه‌تی پێویستی به‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ندبكرێت.