مامی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا بڕیاره بچێته به‌رده‌م دادگایه‌كی فه‌ره‌نسی به‌تاوانی بونیادنانی ئیمپراتۆرێك له موڵكوماڵی زۆر له‌و وڵاته‌دا به به‌كارهێنانی پاره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا، سه‌رچاوه یاساییه‌كان چوارشه‌ممه (17 نیسان) رایانگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی دادگاییكردنه‌كه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێسه‌وه بینراوه، دادپرسێكی لێكۆڵنیه‌وه‌فه‌رمانی دادگاییكردنی ریفعه‌ت ئه‌سه‌دی ده‌كردله‌سه‌ر پاره‌شتنه‌وه‌ی رێكخراو له دروستكردنی موڵكوماڵێكی گه‌وره‌دا به به‌های 90 ملیۆن یۆرۆ (102 ملیۆن دۆلار).
به‌رواری دادگاییكردنه‌كه هێشتا دیارینه‌كراوه.
ئه‌سه‌د، كه نازناوی "قه‌سابه‌كه‌ی حه‌ما"ی لێنراوه به گومانی سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزێك بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینێك له 1982 له ناوه‌ندی سوریادا، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دابووه له 2014وه.
له بڕیارێكی نوسراودا كه به‌رواره‌كه‌ی بۆ 8 ئازار ده‌گه‌ڕێته‌وه، نوسینگه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانه داراییه‌كان داوای له ئه‌سه‌د كرد بچێته به‌رده‌می دادگا به تاوانی به‌كارهێنانی داهاتی باج بۆ قازانجی تایبه‌تی خۆی و دزینی پاره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تۆمه‌تی تر.
ئه‌سه‌د تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی سوریا، ئه‌سه‌د سوریای له ساڵی 1984 به‌جێهێشت دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی شكستخواردوو له دژی حافز ئه‌سه‌دی برای.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان سامانه‌كه‌ی له فه‌ره‌نسا پێكدێت له دوو کۆشك لە پاریس کە یەکێکیان رووبەرەکەی 3,000 مەتر دوجایە، کێڵگەیەکی ئەسپ و كۆشكێك لە نزیك پایتەختی فەرەنسا، لەگەڵ 7,300 مەتر دوجا شوێنی نوسینگە لە لیۆن.
ناوبراو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خاونی 500 موڵكن له ئیسپانیا. ئه‌م موڵكانه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه له 2017 ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.