هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی دابینكرد بۆ پۆلیسی ناوخۆ و فریاگوزاری له موسڵ وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌یه‌كی سه‌قامگیری له ناوچه ئازادكراوه‌كان له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، پۆلیسی عێراق له نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (16 نیسان) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری وتی ئامێره‌كان بریتیبوون له ئامێری دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی، ئامێری لابردنی مینی چێنراو و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی، كڵاو و هێله‌گی گوله‌نه‌بڕ.
ناوبراو وتی چه‌ندین خولی راهێنانیش دابینكران ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه كتوپڕه‌كانی تیرۆریستان و شێوازه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی زانیاری و مامه‌ڵه‌كردن به‌گوێره‌یان و رێگه‌كانی بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نیه‌كاندا.
وتیشی: "ئه‌و پشتگیرییانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كه له موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا له‌ڕێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بهدهستیاندهگات، زۆر گرنگه بۆ پێشخستنی ئاشتی له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا."