دیمه‌شق دووشه‌ممه (15 نیسان) بڕێكی نوێی بۆ به‌شه به‌نزینی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕه‌كان دیاریكرد له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمدا له سوریا، له دواهه‌مین هه‌وڵیدا بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی كه وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی نه‌وت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان رایگه‌یاند كه خاوه‌نی ئۆتۆمبیله كه‌سییه‌كان ئێستا ده‌توانن ته‌نها 20 لیتر به‌نزین له هه‌ر پێنج رۆژ جارێكدا وه‌ربگرن.
له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كانی پایته‌ختدا، ریزی سه‌دان مه‌تر درێژ ده‌گیرێن له شه‌قامه‌كاندا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا و شۆفێران چه‌ندین كاتژمێر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شه به‌نزینه‌كه‌یان وه‌ربگرن.
ئه‌و ره‌وشانه‌ی دووشه‌ممه راگه‌یاندران، رێگه به شۆفێرانی تاكسی ده‌ده‌ن دوو رۆژ جارێك 20 لیتر وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ماتۆڕه‌كان هه‌ر پێنج رۆژ جارێك سێ لیتریان پێده‌درێت، كه ئه‌مه‌ش به "پێوه‌رێكی كاتی بۆ دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌نزین" ناوه‌زه‌ندكرا.
ئه‌و ره‌وشانه، دواهه‌مینن له زنجیره‌یه‌ك دیاریكردندا بۆ بڕی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی به‌نزیندا كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگیر ده‌كرێت.