ئه‌مریكا دووشه‌ممه (15 نیسان) سزای سه‌پاند به‌سه‌ر چه‌ند پشتیوانكهرێكی داراییدا كه بنكه‌یان له به‌لجیكا و كینیا و توركیا هه‌یه، به تاوانی ره‌وانكردنی پاره بۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له جیهاندا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه جێگره‌وه‌ی فه‌واز موحه‌مه‌د جوبه‌یر راوییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له هێرشێكی هاوپه‌یماناندا له سوریا له 2017 كوژرا دوای ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا ملیۆنان دۆلاری بۆ تووندره‌وه‌كان گواستبێته‌وه.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مریكا سزای نوێی سه‌پاند به‌سه‌ر حه‌وت كه‌سدا له نێویاندا موشتاق تالیب زویار راوی هه‌یه، كه كۆتایی 2018 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له به‌لجیكا ده‌ژیا.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه هێزه‌كان له میانه‌ی هێرشێكدا بۆسه‌ر داعش له ساڵی رابردوودا به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وت كه ده‌ریخست موشتاق یارمه‌تی دارایی گروپه‌كه‌ی داوه به به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنیی حكومه‌تی عێراق كه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دروستكراون.
بریكارێكی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كاروباری تیرۆریزم و هه‌واڵگریی دارایی، سیگاڵ ماندێلكهر وتی: "ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داراییه دڵنیایی بدات له شكستی ماوه‌درێژی داعش به بڕینی ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ماون كه پشتگیری داراییان ده‌كه‌ن له ته‌واوی جیهاندا."
وه‌زاره‌تی دارایی سزای سه‌پاند به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی پاره‌شدا، ئه‌رز جه‌دیده و وتی حه‌واڵه‌كانی عێراقی به‌ستۆته‌وه به شاری سامسونه‌وه له باكوری توركیا.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه گومانده‌كرێت چه‌كدارێكی داعش له عێراق یه‌ك ملیۆن دۆلاری له‌ڕێی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه پێگه‌یشتووه ساڵی رابردوو.
هه‌روه‌ها سزاكانی پێشوو حه‌لیمه عه‌دنان عه‌لی خه‌ڵكی كێنیایان گرته‌وه، كه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت به‌شێك بووه له تۆڕێك كه زیاتر له 150,000 دۆلاری له‌ڕێی سیستمی حه‌واڵه‌وه بۆ چه‌كدارانی داعش له سوریا و لیبیا و ئه‌فریقای ناوه‌ند ره‌وانه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ناوبراو دوو جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كێنیاوه ده‌ستگیركراوه و ئه‌ندامانی نوێشی بۆ چه‌كدارانی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵیا راكێشاوه.