هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان 2 عێراقی رفێنراو لەدەست داعش ئازاددەکەن لە بیابانی ئەنبار

سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە بیابانی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (11 نیسان) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا مەحمود فەلاحی بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، بەپاڵپشتی هه‌لیکۆپتەری عێراقی، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی رفێنران بۆ بیابانی ئەنبار.

وتی بارمتەکان ئازادکران و سێ ئەندامی داعشیش کە دەیانویست پارە لە خێزانەکانیان بکێشنەوە، دەستگیرکران.

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکە بەردەوامدەبێت چونکە زانیاریمان بەدەستگەیشتووە دەربارەی چەکداری دیکە [لە بیابان]."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500