پێنج موشه‌ك كه بۆ هاویشتن ئاماده‌كرابوون له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی كه هی ده‌وڵه‌تی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوون، له حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌ویدا له نزیك تكریت دۆزرانه‌وه، وه‌زیری ناوخۆی عێراق چوارشه‌ممه (10 نیسان) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی گه‌ڕانوپشكنینیان ئه‌نجامدا له ژماره‌یه‌ك لادێ و ناوچه‌ی گوندنشین له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌وییان له نزیك تكریت دۆزیه‌وه."
ناوبراو وتی حه‌شارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كه پێنج موشه‌ك و نزیكه‌ی 50 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی تێدابوو كه له ئاماده‌كردنی ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا به‌كارده‌هێنران.
وتیشی: "هێزه‌كان كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌كانی نێو حه‌شارگه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست له ده‌ره‌وه‌ی تكریت و له‌ناویانبردن."