له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له شارۆچكه‌ی هیتی ئه‌نبار سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (10 نیسان) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان ناسر نه‌مراوییان ده‌ستگیركرد، كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشه و وه‌ك ئه‌میری 'دیوانی حیسبه (پۆلیسی ئایینی)' كاری كردووه كاتی كۆنترۆڵكردنی چه‌ندین شار له ئه‌نبار له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌نێوان 2014 و 2016."
ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كه خۆی له ناوچه‌ی كه‌سره‌ی سه‌ر رووباری فورات، نزیك هیت، شاردبووه‌وه، كه دوای رووخانی داعش بۆ ئه‌و شوێنه هه‌ڵاتبوو." وتیشی ناسنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێناوه.
رزه‌یج وتی نه‌مراوی داواكراوه به تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه‌تیرۆریزم.