13 مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانه‌وه كوژران له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا یه‌كشه‌ممه (7 نیسان)، گه‌وره‌ترین ژماره له بۆرده‌مانه‌كانی رژێمدا له ناوچه‌ی ئیدلیب، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌حریر شامدایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه تۆپ و موشه‌كه‌كانی هێزه‌كانی رژێم یه‌كشه‌ممه نۆ مه‌ده‌نییان كوشت له چه‌ندین ناوچه‌ی ئیدلیب.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه پێنج كه‌سیان له شارۆچكه‌ی نه‌یراب بوون، سیانیان له سه‌راقیب و یه‌كێكیشیان له گوندی خوایین.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه‌ی چه‌كداره ئیسلامییه‌كان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی مه‌سیاف و پارێزگای حه‌مای دراوسێی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمدان، بووه هۆی كوشتنی چوار كه‌س.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، ته‌نها له چوارشه‌ممه‌وه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رژێمه‌وه بۆ سه‌ر ئیدلیب زیاتر له 30 مه‌ده‌نی كوژران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لید موعه‌لیم، ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی نائارامتر ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلیب، كه تاكه ناوچه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا بێت جگه له باكوری خۆرهه‌ڵات كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كاندایه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه زیادبوونی تووندوتیژی له ئازاردا بووه‌ته هۆی كوشتنی 90 مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی ئیدلیب، كه نزیكه‌ی نیوه‌یان منداڵن.
راشیگه‌یاند كه زیادبوونی تووندوتیژییه‌كان له شوبات و ئازاردا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 86,500 كه‌س ماڵ‌وحاڵیان به‌جێبهێڵن.