هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له خۆرهه‌ڵاتی دیاله، پۆلیسی عێراق پێجشه‌ممه (4 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دیاله، لیوا فه‌یسه‌ڵ عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیاله له ناوه‌ندی به‌عقوبه سازدرا، وتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خته، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركرد.
ناوبراو وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كه، كه ئه‌میری ناوچه‌ی حه‌مرین بوو، له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له یاریده‌ده‌رانیدا ده‌ستگیركرا." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی پێیان گیرا له "ئۆپه‌رسیۆنه ئاستبه‌رزه‌كه‌دا" ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.