بۆردومانكردنی ناوچه‌ی ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كان له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه 22 مه‌ده‌نیی كوشتووه، كه نوێترین تووندوتیژییه ببێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاگربه‌ستێكی حه‌وت مانگی، چاودێرێك پێنجشه‌ممه (4 نیسان) وتی.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه ئاگربه‌سته‌كه له‌لایه‌ن پشتیوانه بیانییه سه‌ره‌كییه‌كانی لایه‌نه شهڕكهرهكانهوه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا بۆ رێگریكردن له هێرشێكی حكومه‌ت كه وایكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریبدات له روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا كه دانیشتوانه‌كه‌ی سێ ملیۆن كه‌سه.
به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی ناوچه‌كه له كانونی دووه‌م له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكرا، ئاگربه‌سته لاوازه‌كه دووچاری چه‌ندین هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆته‌وه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووندوتیژییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گه‌یاندنی هاریكاری بۆ نزیكه‌ی 2.7 ملیۆن كه‌س كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له نوێترین تووندوتیژیدا، بۆردومانی پێنجشه‌ممه‌ی تۆپهاوێژ و موشهكهاوێژهكانی سوپا بۆ سه‌ر شارۆچه‌كه‌كانی كهفرنهبل و مه‌عه‌ره‌ت نوعمانی ناوچه‌ی ئیدلیب 13 كه‌سی كوشت.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌مه دوای ئه‌وه هات تۆپبارانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ما و حه‌له‌بی ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كان له دره‌نگانێكی چوارشه‌ممه‌دا بووه هۆی كوشتنی نۆ كه‌س.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه به‌رزبوونه‌وه‌ی تووندوتیژییه‌كان پێشتر له ئازاردا بووبووه هۆی كوشتنی 90 مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی ئیدلیب، كه نزیكه‌ی نیوه‌یان منداڵ بوون.
راشیگه‌یاند كه زیاتر له 86,500 كه‌س ماڵه‌كانیان له شوبات و ئازاردا به‌جێهێشتووه له ئه‌نجامی زیادبوونی تووندوتیژییهكاندا.
نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی پیشاندا ده‌رباره‌ی "زیادبوونی تۆپباران له هێڵه‌كانی پێشه‌وه، چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان و زیادبوونی ژماره‌ی هێرشه‌كان به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له ناوچه شارنشینه‌كاندا".