په‌رله‌مانی عێراق یه‌كشه‌ممه (24 ئازار) پارێزگاری نه‌ینه‌وای له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه دوای ئه‌وه‌ی 100 كه‌س مردن له كاره‌ساتی نوقمبوونی به‌له‌مێكدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی مردن كاتێك به‌له‌مه‌كه پێنجشه‌ممه له ڕووباری فورات له موسڵ نووقمبوو، ژن و منداڵ بوون و به‌بۆنه‌ی ڕۆژی دایكه‌وه، بۆ سه‌یران چووبوون.
سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كشه‌ممه داوایه‌كی بۆ په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه و تێیدا داوای له په‌رله‌مانتاران كرد پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل عاگوب، له پۆستكه‌ی دووربخه‌نه‌وه، به هۆكاری "كه‌مته‌رخه‌می و شكسته به‌رچاوه‌كان".
هه‌ردوو جێگره‌كه‌شی له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه له میانه‌ی ده‌نگدانێكدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌ساتدا مردن "شه‌هید"ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه خێزانه‌كانیان یارمه‌تی دارایی وه‌ربگرن و رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ رێوشوێنه‌كانی دادگا.
به‌رپرسێكی ئه‌منی رایگه‌یاند كه شازده كه‌س ده‌ستگیركراون وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه.
به‌رپرسان ده‌ڵێن هێشتا چاره‌نوسی 63 كه‌س نادیاره.