نزیکەی 100 کەس، زیاتر ژن و منداڵ، پێنجشەممە (21 ئازار) مردن کاتێك بهلهمێكی پڕ لە خێزان کە ئاهەنگی ساڵی نوێی کوردییان دەگێڕا، نقومبوو لە رووبارەدا كه ئاوهكهی ههڵساوه له موسڵی بنکەی پێشووی توندڕەواندا لە عێراق، لە خراپترین رووداودا له عێراق لهماوهی چەندین ساڵدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
خەمێکی کتوپڕ دانیشتوانی گرتەوە کە ئەمساڵ دەستیانکردەوە بە گێڕانی ئاهەنگەکان لەسەر رووباری دیجلە دوای ئهوەی شارەکە گیرایەوە لە دەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا سێ رۆژ پرسەی نیشتمانی رابگەیەنێت دوای سەردانی شوێنی کارەساتەکە و فهرمانی دا به لێکۆڵینەوەی خێرا کرد بۆ "دیاریكردنی بەرپرسیارێتییهكان".
بەلەمەکە پڕکرابوو لە پیاو و ژن و منداڵ کە لە دیجلە دەپەڕینەوە تا بڕۆن بۆ ناوچەیەکی سەیرانی جەماوەری بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی نەورۆزەوە، ساڵی نوێی کوردی و پشوو لە عێراق کە دەستنیشانی دەستپێکی بەهار دەکات.
رووداوەکە، كه کاتێك روویدا بەلەمه پڕكراوهكه له خهڵك گهڕایهوه، هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی دایکان لە عێراق.
وەزارهتی ناوخۆ، لە بڵاوکردنەوەی ژمارەی نوێی قوربانیاندا، وتی 94 کەس مردوون و 55 رزگارکراون، دوای ئەوەی وتەبێژەکەی، سەعد مەعەن، وتی لانیکەم 19 منداڵ لەنێو مردواندا بوون.
سەرەکوەزیران وتی 61 ژن لەنێو مردووانی رووداوەکەدا بوون.
پیاوێك کە لە رووداوەکە رزگاری بووبوو ناڕەزایی دەربڕی: "ئەوەی دەمانویست ئاهەنگگێڕان بوو بەبۆنەی ساڵی نوێوە بەڵام گۆڕا بە کارەسات."
لەکاتێکدا شهڕ و داعش لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە هۆی کوشتنی سەدان هەزار کەس لە عێراق، ئەم جۆرە رووداوانە بەشێوەیەکی رێژەیی دانسقە بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له موسڵ وتی ئاستی بەرزی ئاو و زیاد لە سنوور پڕکردنی بەلەمەکە بە زیاد لە 100 کەس بە هۆكاری کارەساتەکە دادەنرێن.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند كه فەرمانیکردووە بە دەستگیرکردنی نۆ بەرپرسی کۆمپانیای بەلەمەکە و قەدەغەیکردووە خاوەنەکانی بەلەمەکە و پێگە گەشتیارییەکە وڵات بەجێبهێڵن.