زیاتر له 2,000 پارچه كه‌له‌پووری دێرین، له نێویاندا 100 له‌وانه‌ی دزراون و له ده‌ره‌وه دۆزراونه‌وه، سێشه‌ممه (19 ئازار) نمایشكران له مۆزه‌خانه‌یه‌ك له پارێزگای به‌سره‌ی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی شوێنه‌وارناسی و كه‌له‌پووری پارێزگاكه، قه‌حتان عوبێد وتی سێشه‌ممه، له نێوان 2,000 بۆ 2,500 پارچه له مۆزه‌خانه‌ی به‌سره نمایشكران.
ناوبراو وتی: "مێژووی ئه‌و پارچانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوان ساڵانی 6000 پێش زاین بۆ 1500 دوای زاین،" ئاماژه‌شیدا به زه‌مه‌نی ئاشورییه‌كان و بابلیه‌كان و سۆمه‌رییه‌كان.
عوبێد وتی نزیكه‌ی 100 پارچه كه‌له‌پوور، كه زۆربه‌یان له ئه‌رده‌ن و ئه‌مریكاوه هاتوون، گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عێراق بۆئه‌وه‌ی له مۆزه‌خانه‌كه‌دا نمایشبكرێن.
له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی نزیكه‌ی سێ به‌شی عێراقدا له نێوان 2014 به 2017، "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) گرته‌ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا چه‌كدارانی په‌یكه‌ر و شوێه‌واره دێرینه‌كان وێرانده‌كه‌ن.
به‌ڵام لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن چه‌كداره‌كان به‌زۆری ئه‌و پارچه گه‌ورانه‌یان وێران‌كرد كه به قاچاخ بردنه‌ده‌ره‌وه و فرۆشتنیان سه‌خت بوو، پارچه بچوكه‌كانیشیان هێشته‌وه، كه هه‌ندێكیان له‌م دواییانه‌دا له بازاڕی ره‌شدا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه زیاتر له 3,000 پارچه كه‌له‌پووری دێرینی بۆ عێراق گه‌ڕاندۆته‌وه له 2005ه‌وه، له‌نێویاندا ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.