نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا سێشه‌ممه (19 ئازار) وتی چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان به بونیادنانی متمانه و ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دیپلۆماتكاری نه‌رویجی، گێیر پێده‌رسن له پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رایگه‌یاند: "قۆناغی سوریایه‌كی نوێ به درووستبوونی متمانه و ئاشتی ده‌ستپێده‌كات. خه‌ڵكانی سوریا ده‌بێت یه‌كبگرن بۆ بڕیاردان و بونیادنانی ئایینده."
سه‌رنجه‌كانی دوای سه‌ردانیكردنی حومس هات، كه له‌وێ چاوی به پارێزگاری حومس و تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناوچه‌كه كه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاواره سورییانه‌یش كه له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
ناوبراو ئه‌و ئالنگاریانه‌ی كه رووبه‌ڕووی سوریا و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه به "زۆر مه‌زن" ناوه‌زه‌ندكرد.
پێده‌رسن هه‌روه‌ها سه‌ردانی بابه عامری كرد كه پێشتر له ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆندا بوو، له 2012 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه دوای نزیكه‌ی مانگێك له بۆردومانی خه‌ستی ناوچه‌كه.
له‌وكاته‌وه‌ی رژێم ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرتۆته‌وه، بونیادنانه‌وه‌یه‌كی كه‌م ئه‌نجامدراوه.
له ده‌ستپێكی كانونی دووه‌مه‌وه، كاتێك پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، پێده‌رسن به‌چڕی گه‌شتی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژێم و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نانی دیكه‌ش.