به‌خشه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له برۆكسل كۆبوونه‌وه چوارشه‌ممه (13 ئازار)، به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی 9 ملیار دۆلار بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و سوریانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپی وتی: "پێویسته كۆنفرانسه‌كه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری نه‌بێت. ده‌بێت په‌یامێكی سیاسی هه‌بێت ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی هاوكاری بۆ بونیادنانه‌وه و لێخۆشبوو‌ن له‌و سه‌ركرده سوریانه‌ی تاوانبارن."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینیده‌كات 5.5 ملیار دۆلار پێویستبێت بۆ یارمه‌تیدانی نزیكه‌ی 5.6 ملیۆن سوری كه ناچاركراون وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و توركیا، لوبنان، ئه‌رده‌ن، عێراق و میسر به‌جێبهێڵن.
3.3 ملیار دۆلاری دیكه دانراوه بۆ دانیشتوانی ناو سوریا كه دوچاری بارودۆخی مرۆیی بوونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی كۆمه‌كی مرۆیی مێدیسین دو مۆند به "ته‌حه‌مولنه‌كراو" له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
دوای دوو رۆژ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه‌كان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسه باڵاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێنجشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه بۆ بیستنی به‌ڵێنی هاوركاییه داراییه‌كان، به‌و گوژمه‌یه‌ی كه دره‌نگانێكی دواینیوه‌ڕۆ راگه‌یندرا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه پێكه‌وه كۆنفرانسه‌كه رێكده‌خه‌ن، هیوادارن گوژمه‌یه‌كی باشتر ته‌رخانبكرێت به به‌راورد به كۆنفرانسی برۆكسلی 2018، كاتێك هاوكارییه داراییه‌كان زۆر له خوار پێشبینییه‌كانه‌وه بوون كه 4.4 ملیار دۆلار بوو -- كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و 9.1 ملیار دۆلاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتبووی پێویسته.