پارێزگای ئه‌نبار 50 پردی له‌و 112 پرده‌ی له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش)ه‌وه وێرانكرابوون له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكه‌دا، دروستكردۆته‌وه، به‌ڕێوبه‌رێتی رێگاوبان و پرده‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (11 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری بهڕێوبهرێتیهكه، مه‌هدی عه‌بد فه‌رحان، به میدیای ناوخۆیی وت: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بۆ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده زیانپێگه‌یشتووه‌كان، كه دوای ئازادكردنی شاره‌كانی ئه‌نبار له ده‌ستی داعش ده‌ستیپێكرا، تا ئێستا 50 پرد نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه."
ناوبراو وتی حكومه‌تی ناوه‌ند، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێكن له هه‌ڵمه‌كه‌ته.
وتی ته‌واوی 112 پرده زیانپێگه‌یشتووه‌كانی پارێزگاكه له دوو ساڵی داهاتوودا نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه. وتیشی: "رێژه‌ی زیانپێگه‌یشتن له پرده‌كاندا زۆر به‌رزه."
فه‌رحان وتی ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئالنگارییهكانه كه رووبه‌ڕووی حكومه‌ت ده‌بێته‌وه، "به‌ڵام ئێمه ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئالنگارییهدا زاڵبین و پرده‌كان چاكبكه‌ینه‌وه".