سوپای عێراق ده‌ستیگرت به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ندین چه‌كی گه‌وره و ته‌قه‌مه‌نیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له قائیم له خۆرئاوای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (12 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ئاماژه‌كردن به به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سوپا، رایگه‌یاند: "فیرقه‌ی 8ی سوپای عێراق شوێنی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له قائیم ده‌ستنیشانكرد، له نزیك سنوری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ سوریا."
راشیگه‌یاند كه حه‌شارگه‌كه چه‌ندین هاوه‌نی 120 ملیمی، بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی، ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، مین، ئاڕپیجی و چه‌ندین چه‌كی سووك و قورسی له‌نێودابوو.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌و حه‌شارگه‌ی داعش له‌ژێر زه‌ویدا هه‌ڵیكه‌ندبوو، وایه‌ر و ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی وایارلێسی تێدابووه.
راشیگه‌یاند: "ته‌واوی ئه‌و كه‌ره‌ستانه له شوێنه‌كه له‌ناوبران و حه‌شارگه‌كه‌ش پڕكرایه‌وه."