هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سێشه‌ممه (12 ئازار) رایانگه‌یاند كه خه‌ڵكی زیاتر خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه له دواهه‌مین ناوچه‌ی بچوكی ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه كتوپڕه‌كان و تۆپببارانكردنهكانی شه‌و شوێنه‌كانی گروپه‌كه‌ی وێران‌كرد.
هه‌موو ئه‌وه‌ی ماوه‌ته له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه نشینگه‌یه‌كی كاتیی وێرانكراوه له گوندی باغوزی خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته هه‌وڵیانداوه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه به‌رگری ده‌كه‌ن له‌ناوببه‌ن، به‌ڵام هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌لێشاوی پیاوان و ژنان و منداڵان له كه‌مپه كاتییه‌كه‌ی كه‌ناراوه‌كه پێشڕهوییهكانیانی هێواشكردۆتهوه.
هاوپه‌یمانییه كورد-عه‌ره‌به‌كه یه‌كشه‌ممه هێرشه‌كه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه دوای هۆشداریدان به‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه كاتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان كۆتاییپێهاتووه.
هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپبارانه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو شه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك باغوزیان كردۆته ئامانج، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی چه‌ندین چه‌كدار و هاندانی سه‌دان ئه‌ندامانی داعش و كه‌سوكاریان بۆ خۆبهدهستوهدانیان.
عه‌لی چێیر، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له كه‌مپێكی سه‌ربازیی كاتی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئامانجی پێشڕهوییهكهمان ئه‌وه‌یه وا له چه‌كدارانی داعش بكه‌ین خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن، هه‌روه‌ها مه‌ده‌نییه‌كانیش بێنه‌ده‌ره‌وه."
فه‌رمانده‌كه وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشه‌كه‌یان هێواشكردۆتهوه دوای به‌ره‌به‌یان بۆ ئه‌وه‌ی تووندڕه‌وه‌كان و كه‌سوكاریان خۆیانبهدهستهوه بده‌ن.
ناوبراو وتی: "خه‌ڵكی وا هه‌یه ئێستا خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و ئێمه به‌ته‌واوی ته‌قه‌مان راگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه."