هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوون و ده‌یان كه‌سیش كوژران له یه‌كێك له خراپترین بارگرژییه‌كاندا كه ئاگربه‌سته ناجێگیره‌كه لاوازده‌كات له باكوری خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (26 شوبات) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه چه‌ند هێرشێكی گروپێكی تووندڕه‌و له قه‌راغی پارێزگای ئیدلیب، 20 چه‌كداری رژێم و هاوپه‌یمانانی كوشتووه له یه‌كشه‌ممه‌وه.
دواهه‌مین قوربانیه‌كان 5 چه‌كداری رژێم و هاوپه‌یمانانی بوون كه سێشه‌ممه كوژران له نزیك ناوچه‌ی ئارامی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه‌وه له ده‌وره‌ی ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن حوراس دینی سه‌ر به قاعیده‌وه ئه‌نجامدرا.
لانیكه‌م نۆ تووندڕه‌و له شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌دا كوژران، یه‌كێك له خوێناوی‌ترین شه‌ڕه‌كان له‌وكاته‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه له ئه‌یلولدا راگه‌یانرا بۆ رێگریكردن له هێرشێكی گه‌وره‌ی رژێم.
روانه‌گه‌كه راشیگه‌یاند كه بۆردومانه‌كانی رژێمیش له نزیك خان شه‌یخون، له پارێزگای ئیدلیب، بوونه‌هۆی كوشتنی دوو مه‌ده‌نی له سێشه‌ممه‌دا، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی مه‌ده‌نییه كوژراوه‌كانی گه‌یانده 42 كه‌س له 9 شوباته‌وه.
وته‌بێژی نوسینگه‌ی هه‌رێمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌یرانی سوریا له عه‌ممان، ده‌یڤد سوانسن وتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر خه‌می سه‌لامه‌تی و پاراستنی هه‌زاران خه‌ڵكێتی كه به‌مدواییانه له خان شه‌یخون ئاواره‌بوون دوای زیادبوونی دوژمنكارییه‌كان له ناوچه‌كه."
ناوبراو وتی 7,033 ژن و منداڵ و پیاو ئاواره‌بوون له خان شه‌یخون له نێوان 1 بۆ 21 شوبات.
زۆرینه‌یان چوونه‌ته قه‌زا و ناحیه‌كانی ئیدلیب، له‌كاتێكدا 152 كه‌س ئاواره‌ی شاری عه‌فرین بوون له پارێزگای حه‌له‌ب.